ژه‌هري هه‌نگ چاره‌سه‌رى چه‌ندين نه‌خۆشييه
زاناياني بوارى پزيشكي ده‌لێن" ژه‌هري هه‌نگ بۆ چاره‌سه‌ركردني ژماريه‌ك نه‌خۆشي درێژخايه‌ن به‌سووده . چاره‌سه‌ركردن به ژه‌هري هه‌نگ يه‌كێك له‌شێوازه باوه‌كاني چاره‌سه‌ركردن بووه له كۆندا، له‌وانه‌ش چزوي هه‌نگ بۆ به‌ره‌نگاري درێژبوونه‌وه‌ي ماوه‌ي نه‌خۆشيه‌كان به‌كارده‌هينرا.
زاناياني زانكۆي كارۆليناي باكوريش له لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كدا كاريگه‌ري ژه‌هري هه‌نگيان له‌سه‌ر ئازاري پشت و ڕان تاقيكرده‌وه، دواتر بۆيان ده‌ركه‌وت ئه‌و شێوازه دوو له‌سه‌ر سێي ئازاره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆي بووني داووده‌رماني ديكه‌وه لێكۆڵينه‌وه‌كه بڕياري ته‌واوي ڕێژه‌ي كاريگه‌ري ژه‌هري هه‌نگي بۆ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
له‌لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي ديكه‌شدا كه نه‌خۆشخانه‌ي زانكۆي گانگدونگي كۆريا ئه‌نجاميدوه‌و (100) نه‌خۆش تێيدا به‌شداربوون، نيوه‌ي ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌رمان‌و نيوه‌كه‌ي ديكه‌يان ده‌رزي دروستكراويان به‌كارده‌هێنا، لێكۆڵينه‌وه‌كه به شه‌ش جار‌و له‌ماوه‌ي سێ هه‌فته‌دا به‌ڕێوه‌چوو، ده‌رزي لێدانه‌كه‌ش له‌قوڵايي يه‌ك سانتيمه‌تردا ئه‌نجام ده‌درا.
لێكۆڵێنه‌وه‌ي دووه‌م به‌به‌شداري (300) نه‌خۆش بوو به‌سوود وه‌رگرتن له ژه‌هري وشكه‌وه‌بووي هه‌نگ بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ي تووشي هه‌وكردني جومگه‌ي ئه‌ژنۆ هاتبوون، ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ش بۆماوه‌ي (12) هه‌فته‌و به‌لێداني (20) ده‌رزي له‌ناوچه‌ي ئه‌ژنۆ ئه‌نجامدرا.
باخچە